Search Results

ئاگاداریی ژمارە ١

 

ئاگاداریی ژمارە 1
نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار

​​​​​​​
وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانین بۆ ئەو نووسەر و توێژەرانەی کە تا ئێستا بەرهەمەکانیان بۆ نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ناردووە، ئاگادارتان دەکەینەوە بەهۆی داواکاری و پرسیاری زۆری نووسەران و توێژەران سەبارەت بە مەرجەکانی بەشداریکردن و پێشکەشکردنی بەرهەم، ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە وەک ڕوونکردنەوە ئاراستە ئەکرێت:
١. بۆ خولی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار، مەرجی کاتی لەچاپدران بۆ بەرهەمەکان دیاری نەکراوە.  
٢.  تەنیا زمانی نووسینی ئەو بەرهەمانەی کە بۆ بەشی (ئه‌لف) ی بانگەواز (ئەدەبی کوردی: ڕۆمان، شیعر، شانۆنامە، ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ، کۆمەڵە چیرۆک) دەنێردرێت، دەبێت زمانی کوردی بێت (هەموو جۆرە زار و زاراوەکان).
٣.   زمانی ئەو بەرهەمانەی کە بۆ بەشی (ب) (توێژینەوەی زمانناسی و ئەدەبی) و (پ) (بوارە هاوبەشەکان) دەنێردرێن مەرج نییە کوردی بێت. بۆیە ئەو بەرهەمانەی کە بە زمانی فارسی یان زمانەکانی دیکە لەو بوارانەدا نووسراون، مافی بەشداریکردن لە خەڵاتی قەڵەمی هەژاریان هەیە. جێگای وەبیرهێنانه‌وه‌یه کە وێڕای وه‌رگرتنی بەرهەمی توێژینه‌وه به زمانی جیاواز، ناوەڕۆکی بەرهەمە پێشکەشکراوەکان تەرخان بکرێت بەو بابەتانەی کە بەشی (ب) و (پ) ی بانگەوازەکە دەیانگرێتەوە و هاوتەریب بن لەگەڵ توێژینەوەی کوردی.
٤. سەبارەت بەو بەرهەمانەی کە پێشکەش دەکرێن بۆ پێشبڕکێ لە بەشی وەرگێڕانی ئەدەبی (تەوەری (ئه‌لف)ی بانگەوازەکە)، جێگای ئاماژه‌یه کە یەکێک لە زمانەکانی ژێدەر یان مەبەستی وەرگێڕانەکە دەبێت کوردی بێت. بۆیە وەرگێڕانی هەر زمانێک بۆ سەر زمانی کوردی، یان وەرگێڕانی دەقی کوردی بۆ زمانەکانی­تر قبووڵ دەکرێت. پێویستە داواکاران بۆ بەشداریکردن لە بەشی وەرگێڕان کۆپییەکی بەرهەمەکە بە زمانی ژێدەر لەگەڵ به‌رهه‌می وەرگێڕدراو بنێرن.
٥.  لە بەشی فەرهەنگ نووسیدا، فەرهەنگی تاکە زمان و دوو زمان یان فرە زمان قەبووڵ دەکرێت. لە فەرهەنگە دوو زمانە یان فرە زمانەکاندا، دەبێ یەکێک لە زمانەکانی سەرچاوە یان مەبەست، کوردی بێت (بۆ نموونە کوردی-فارسی یان فارسی-کوردی).
٦. ئەو خوازیارانەی لە ناوخۆی وڵاتدا دەژین، پێویستە بەرهەمەکانیان بە شێوەی چاپکراو و لە ڕيگەی پۆست بۆ نووسینگەی خەڵاتەکە بنێرن. پێویستە لە بەرهەمە چاپ­کراوە یەک­ بەرگییەکان سێ نوسخە، بەرهەمە دوو بەرگییەکان دوو نوسخە و بەرهەمە چەند بەرگییەکان یەک نوسخە بۆ نووسینگەی خەڵات بنێردرێت.
٧.   ئەو خوازیارانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەی وەشانی ئەلیکترۆنیکی (pdf) لەگەڵ نامەی بڵاوگه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌دا بۆ نووسینگەی خەڵاتەکە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بەناونیشانی info.ksi@uok.ac.ir بنێرن.


نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار
توێژینگەی کوردستان ناسی، زانکۆی کوردستان