16 04 2025

ئاگاداریی ژمارە ٣

ئاگاداریی ژماره ٣

گۆڕانکاری لە ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار


نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بە شانازییەوە ڕادەگەیێنێت یەکەمین خولی خەڵاتی قەڵەمی هەژار بە تۆمارکردنی زیاتر لە ٨٠٠ بەرهەمی ئەدەبی و زانستی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، پێشوازییەکی بێهاوتای لەلایەن نووسەران، توێژەران و ڕۆشنبیران لێکراوە. ئەم بەشدارییە بەرفراوانە بەڵگەیەکی درەوشاوە لەسەر ئیرادەی کۆمەڵگەی ئەدەبی و زانستی بۆ پێشخستنی کولتوور و مەعریفە.
بەهۆی زۆری قەبارەی بەرهەمەکان و پێویستی هەڵسەنگاندنی ورد، لەسەر پێشنیاری سکرتێری لێژنەی زانستی و پەسەندکردنی ئەنجومەنی سیاسەتگوزاری خەڵات، فستیڤاڵی کۆتایی بۆ هەفتەی یەکەمی جۆزەردانی ٢٠٢٥ دوادەخرێت. ئەم بڕیارە بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی پێداچوونەوە و ڕەچاوکردنی دادپەروەری زانستی دراوە.
وێڕای داوای لێبوردن بۆ ئەم گۆڕانکارییە، سوپاسی هەموو ئەو نووسەر و توێژەر و ڕۆشنبیرە بەڕێزانە دەکەین کە بەرهەمە بەنرخەکانیان پێشکەش کردووە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئەم دەرفەتە دەبێتە هۆی فێستیڤاڵێکی بەرهەمدارتر و شایستەتر.
بە شانازی زۆرەوە چاوەڕوانی ئامادەبوونتانین لە مەراسیمێکی شایستە و پڕشکۆ، ڕێوڕەسمێک کە تێیدا ڕەسەنایەتی بیرکردنەوە، ڕەنگینیی قەڵەم و قووڵایی لێکۆڵینەوە ستایش دەکرێت.

نووسینگه‌ی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار
توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسی
زانکۆی کوردستان