ئاگاداریی ژماره ۲
ئاگاداریی ژماره ۲
نووسینگه‌ی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار
بەپێی پێشوازیی بێ‌وێنه و بەربڵاوی توێژەران و نووسەران لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار، و هەروەها داواکاریی زۆر و زه‌وه‌ند بۆ درێژکردنەوەی دواوادەی پێشکەشکردنی بەرهەم، نووسینگەی خەڵات بەمەبەستی ڕێزگرتن لە داخوازیی ئەو ئازیزانە، لێرەوە ئاگادارتان ده‌کاتەوە کە دوامه‌ودای پێشکەشکردنی بەرهەم بۆ خولی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار تا 10ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی درێژ ده‌کرێتەوە.
هەروەها بە مەبەستی ئاسانکاری لە پرۆسەی ناونووسی، ئاگاداری ئەو داواکارانە ده‌کەینەوە کە بە هەر هۆکارێک پێیان ناکرێت لە ماڵپەڕی خەڵاتەکە (hajar.uok.ac.ir) ناونیشانی خۆیان تۆمار بکەن، ده‌توانن ناو و پاشناو، ناوی کتێب، ژمارەی پەیوەندیکردن، و ناونیشانیان، بە نووسراو، لەگەڵ بەرهەمەکەیان بۆ نووسینگەی خەڵات بنێرن. هەروەها بۆیان هه‌یه ئه‌و زانیارییانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆ نووسینگەی خەڵات بە ناونیشانی info.ksi@uok.ac.ir. به‌ڕێ بکه‌ن.
جێگای ئاماژه‌یه کە داواکارانی نیشتەجێی وڵاتی ئێران پێویسته بەرهەمەکانیان بە شێوەی چاپکراو و لە ڕێگەی پۆستەوە بۆ نووسینگەی خەڵات بنێرن. ئەو داواکارانەی کە نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن ده‌توانن بەرهەمەکانیان بە شێوەی ئەله‌کترۆنی (pdf) بۆ نووسینگەی خەڵات لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە info.ksi@uok.ac.ir به‌ڕێ بکه‌ن.
نووسینگه‌ی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار
توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان