22 11 2025

ئاگادارییەک بۆ قوتابییانی بەڕێزی شاهید و ئیسارگەری زانکۆی کوردستان

داوا لەو قوتابییە بەڕێزانەی شاهید و ئیسارگەر (بنەماڵەی شەهیدان و تێکۆشەران) دەکرێت کە ئارەزوومەندی بەشداریکردنن لە «دەیەمین فێستیڤاڵی فێرکاریی خەڵاتی نیشتمانیی ئیسار»، لە زووترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری قوتابیانی شاهید و ئیسارگەری زانکۆی کوردستان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت و پێشکەشکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری قوتابیانی شاهید و ئیسارگەری زانکۆی کوردستان