02 11 2025

ئاگاداریی بەڕێوەچوونی خولە زیادەکانی فێرکاریی کۆمپیوتەر تایبەت بە قوتابیانی شاهید و ئیسارگەری زانکۆی کوردستان

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی بەڕێزی شاهید و ئیسارگەری (بنەماڵەی شەهیدان و تێکۆشەران)ی زانکۆی کوردستان دەکەینەوە کە ناوەندی کۆمپیوتەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری قوتابیانی شاهید و ئیسارگەر هەڵدەستێت بە سازکردنی دووەمین زنجیرە خولی زیادەی فێرکاریی کۆمپیوتەر بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥.

وردەکاریی ناونووسین و خولەکان:

  • شێوازی ناونووسین: خوازیاران دەتوانن بۆ ناونووسین سەردانی نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری قوتابیانی شاهید و ئیسارگەر بکەن.

  • کۆتا مۆڵەتی ناونووسین: ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤.

  • دەستپێکی خولەکان: ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤.

 

شوێنی بەڕێوەچوونی خولەکان:
ناوەندی کۆمپیوتەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری قوتابیانی شاهید و ئیسارگەر، باڵەخانەی پشت کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان، نهۆمی سەرەوەی چێشتخانەی مکمل فەرزانەگان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری قوتابیانی شاهید و ئیسارگەری زانکۆی کوردستان