28 10 2026

ئاگاداریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیشەیی - خۆشگوزەرانیی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ١٤٠٥ - ١٤٠٦

بە مەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی هاوسۆزی لەنێوان خوێندکاران و بەرپرسانی زانکۆ و بەهێزکردنی کەشی هاوکاری و کارلێک بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی کاروباری پیشەیی - خۆشگوزەرانیی خوێندکاران و یارمەتیدان بۆ ڕەخساندنی هەلومەرج و کەشێکی گونجاو و شایستە بۆ خوێندن، چالاکی و نیشتەجێبوونی خوێندکاران لە ڕوانگەی پیشەیی - خۆشگوزەرانییەوە، ڕەخساندنی بەستێنی پەرەپێدانی کارامەیی، هەرەوەزی و کاری بەکۆمەڵ و بەشداریی یاسایی لەنێو خوێندکاراندا، بەهێزکردنی کولتووری بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە پیشەیی - خۆشگوزەرانییەکان، هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.

شوێنی ناوتۆمارکردن:

  • ناوتۆمارکردنی سەرەتایی و پڕکردنەوەی فۆڕمی ناوتۆمارکردنی بەربژێرەکان لە ١٩ و ٢٠ و ٢٣ی خەزەڵوەر (ئابان) دەبێت.

شوێنی ناوتۆمارکردن:

  • باڵەخانەی یاریدەدەرایەتیی خوێندکاران - نهۆمی یەکەم - ژووری بەرپرسی نووسینگەی بەڕێوەبەری کاروباری خوێندکاران