04 11 2025

ئاگاداریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیشەیی-خۆشگوزەرانیی قوتابیان

ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی بەڕێزی زانکۆی کوردستان دەکەینەوە کە پرۆسەی خۆپاڵاوتن و تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیشەیی-خۆشگوزەرانیی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥ بەپێی ئەم خشتەی کاتییەی خوارەوە بەڕێوە دەچێت.

ماوەی ناونووسینی خۆپاڵاوتان:

  • دەستپێکی ناونووسین: ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤

  • کۆتاییی ناونووسین: کۆتاییی دەوامی فەرمی، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤

شوێنی ناونووسین:
باڵەخانەی جێگرایەتیی کاروباری قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری قوتابیان، ژووری ژمارە ١٠٦

داوا لە سەرجەم قوتابییە خاوەن مەرج و ئارەزوومەندەکان دەکەین کە لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی شوێنی ناونووسین بکەن بۆ تۆمارکردنی خۆیان.


برچسب‌ها:

دانشجویان