24 10 2026
ئاگاداریی تۆمارکردنی ناوی وەرگیراوانی "قۆناغی دکتۆرا" بەبێ ئەزموون (بەهرە درەوشاوەکان و شێوازی مامۆستاتەوەر) بۆ ساڵی ۱۴۰۵ی هەتاوی - زانکۆی کوردستان
وەرگیراوانی هێژا، وەرگیرانتان لە زانکۆی کوردستان بە گەرمی پیرۆزبایی دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە ڕێڕەوی خوێندن و توێژینەوەدا. بە ئاگاداریتان دەگەیەنین کە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی وەرگیراوان بە تەواوی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت و دوو قۆناغی سەربەخۆ لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لە: تۆمارکردنی ئینتەرنێتی و ناردنی بەڵگەنامە و پێداویستییە داواکراوەکان لە ڕێگەی پۆستەوە.
جەخت لەوە دەکرێتەوە کە خوێندنەوەی ورد و تەواوی فایلی ئەم ئاگادارییە پێش دەستپێکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی ناو پێویست و زۆرهکییە؛ چونکە بەرپرسیارێتیی ڕەچاوکردنی قۆناغەکان، کاتە دیاریکراوەکان و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی دروست و بێکەموکوڕی لە ئەستۆی کەسی وەرگیراودایە.
