21 09 2026

ئاگاداریی کردنەوەی بەشەناوخۆیییە خوێندکارییەکان

گەڕانەوە بۆ زانکۆ؛ گەڕانەوە بۆ ماڵ

سڵاو و ڕێز؛
خوێندکارانی ئازیز و بەڕێز، گەڕانەوەتان بۆ کەشوهەوای زانکۆ، گیانێکی نوێ دەبەخشێتە ژینگەی فێرکاری و خۆشگوزەرانیمان.

بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە بە ئاگاداریتان دەگەیەنین لە دوای ئاگاداریی ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانان و دەستپێکردنەوەی پۆلەکانی وانەوتنەوە لە سەرجەم قۆناغەکاندا بە شێوەی ئامادەبوونی فیزیکی لە ٤ی ڕەزبەرەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤٠٥/٠٧/٠٢، دەرگای سەرجەم بەشەناوخۆیییەکانی زانکۆی کوردستان (بێجگە لە بەشەناوخۆییی دانش لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤٠٥/٠٧/٠٣) بە ڕووتاندا دەکرێتەوە تا جارێکی تر پێکەوە، ڕێگای زانست و بڵندی ببڕین.

هیوادارین گەڕانەوەتان بۆ ناو بەشەناوخۆیییەکان، دەستپێکی ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن، جۆش و خرۆش و دەستکەوتی زانستی بێت.

چاوەڕوانی بینینتانین.

کاروباری بەشەناوخۆیییەکانی زانکۆی کوردستان