04 06 2026

ئاگاداری سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی نیوەساڵی دووەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٥ - ١٤٠٤ی زانکۆی کوردستان

خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە، سەرجەم تاقیکردنەوەکانی کۆتایی نیوەساڵی دووەمی قۆناغەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بە شێوەی ئامادەیی و تاقیکردنەوەکانی قۆناغی بەکالۆریۆس بە شێوەی مەجازی (ئۆنلاین) لە ڕێگەی سیستەمی فێرکاریی مەجازیی زانکۆوە (vclass.uok.ac.ir) بەڕێوەدەچن.

خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن بۆ بینینی ڕۆژ و کاتی تاقیکردنەوەکانیان، سوود لە ڕاپۆرتی ژمارە ٧٨ یان ڕاپۆرتی ژمارە ٤٢٨ (ئەم ڕاپۆرتە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان چالاک دەبێت) لە سیستەمی گوڵستان (golestan.uok.ac.ir) وەربگرن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەستپێکی سەرجەم تاقیکردنەوەکان بەپێی ڕۆژژمێری خوێندنی زانکۆ، لە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕەوە دەبێت.

جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندن