21 12 2025
ئاگاداری سەبارەت بە گۆڕانکاری لە کاتی بەڕێوەچوونی وانەکانی زانکۆ (ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٤٠٤)
ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی زانکۆ دەکەینەوە، بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگاری کوردستان، خشتەی کاتیی بەڕێوەچوونی وانەکان لە ڕۆژی دووشەممە، ١ی بەفرانباری ١٤٠٤، بەم شێوەیەی خوارەوە دەگۆڕێت:
-
وانەکانی نێوان کاتژمێر ٨ بۆ ١٠، لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠ بەڕێوە دەچن.
-
وانەکانی نێوان کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ ١٢:٠٠ بەڕێوە دەچن.
-
کاتی بەڕێوەچوونی وانەکانی دیکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.
هەروەها ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەوامی بەشی کارگێڕیی زانکۆ لەو ڕۆژەدا لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانییەوە دەست پێ دەکات.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان
