بانگەوازی وەرگرتنی «باڵیۆزانی داھێنان و تەکنەلۆژیای زانکۆی کوردستان»
زانکۆ تەنیا پۆلی وانە و تاقیکردنەوە نییە؛
جیهانێکی داھێنەرانەتر هەر لێرە لە حاڵی شێوەگرتندایە.
تۆش بەشێک بە لەم بزووتنەوەیە.
باڵیۆزانی داھێنان و تەکنەلۆژیا، ئەو خوێندکارانەن کە لە کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆدا کاروانی داھێنان و تەکنەلۆژیا دەگوێزنەوە و خوێندکاران بە دەرفەتەکان، ڕووداوەکان، بەرنامەکان و چالاکییە داھێنەرانەکانی زانکۆ ئاشنا دەکەن.
بە بەشداریکردن لەم بەرنامەیەدا، پێ دەنێنە نێو گۆڕەپانی داھێنان، کارسازی و ستارتئەپی زانکۆ و لە نزیکەوە لەگەڵ بیرۆکەکان، تیمەکان، ڕووداوەکان و ڕێڕەوی گۆڕینی بیرۆکە بۆ بەرهەم و کاروکاسبی ئاشنا دەبن.
دەرفەت و ئیمتیازاتەکانی باڵیۆزی داھێنان و تەکنەلۆژیا:
- کارتی فەرمیی باڵیۆزی داھێنان و تەکنەلۆژیا
- بڕوانامەی فەرمیی چالاکی
- مافی دەستپێڕاگەیشتن و بانگهێشتی تایبەت بۆ بەرنامە و بۆنە تایبەتەکان
- دەرفەتی ئاشنایی و تۆڕبەستن لەگەڵ تیمەکان، خاوەنبیرۆکەکان و چالاکوانانی بواری تەکنەلۆژیا
- خاڵ و ڕێزلێنان لە باڵیۆزە چالاکەکان
- خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت لە «باڵیۆزانی زێڕین»
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و پەیوەستبوون بەم تۆڕەوە، دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی داھێنان بکەن کە دەکەوێتە نهۆمی سێیەمی بینای کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی کارسازیناسی، ناوەندەکانی گەشە (ڕۆشد) و داھێنان
