16 07 2026

لە دەیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆدا پەسەند کرا

بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی دوو ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دەیەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی دەستەی هەڵسەنگاندنی زانکۆ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەکە لە شوێنی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، دوای پێداچوونەوە بە دۆسیە پێشکەشکراوەکان، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی دوو ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆ بەم شێوەیەی خوارەوە درا:

  • بەرزکردنەوە لە پلەی دانشیارییەوە بۆ پڕۆفیسۆری (استاد): دکتۆر ئەمجه‌د عەلی‌پەنا، پسپۆڕیی بیرکاریی کارپێکراو - شیکاریی ژمارەیی.

  • بەرزکردنەوە لە پلەی یاریدەدەری پڕۆفیسۆرییەوە (استادیار) بۆ دانشیار: دکتۆر فەرهاد محەمەدی، پسپۆڕیی زمان و ئەدەبی فارسی.

پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەم مامۆستا بەڕێزانە، لە یەزدانی مەزن داوای بەردەوامیی سەرکەوتنە زانستییەکان و سەربەرزییان لە ڕێگەی خزمەت بە کۆمەڵگەی زانکۆیی و پەرەپێدانی زانست دەخوازێت.