20 10 2026

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی پسپۆڕانە بۆ ناساندنی تواناکانی زانکۆی کوردستان لە پاڵپشتی لە کارسازی و توێژینەوەی نوێخوازانە

کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی «تواناکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی کارسازی، ناوەندەکانی گەشە و نوێکاریی زانکۆی کوردستان لە پاڵپشتی لە توێژینەوە نوێخوازانەکان و تەکنەلۆژیا»، بە میوانداریی جێگری توێژینەوەی کۆلێژی سەرچاوە سروشتییەکان و لە چوارچێوەی دانیشتنی ئەنجومەنی کۆلێژدا بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، دکتۆر زاهید شه‌می، بەڕێوەبەری پەرەپێدانی کارسازی، ناوەندەکانی گەشە و نوێکاریی زانکۆی کوردستان، پڕۆسەی دامەزراندنی کاروبار و تواناکانی زانکۆی بۆ پاڵپشتی لە دروستبوون و گەشەپێدانی کاروبارە نوێخوازەکان ڕوون کردەوە.

ناساندنی بوارەکانی ڕۆڵگێڕانی ئەندامانی دەستەی زانستی لە قۆناغە جیاوازەکانی دامەزراندنی کاروباردا، لەوانە ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی (مێنتۆرینگ)، چاودێریکردنی پڕۆژەکان و داوەری و هەڵسەنگاندنی بیرۆکە و گەڵاڵە نوێخوازەکان، لە تەوەرەکانی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیە بوو. هەروەها، تواناکانی پاڵپشتیی زانکۆ لە بواری ئاسانکارییە داراییەکان، پاڵپشتی لە دروستکردنی نموونەی بەرایی بەرهەمەکان، دەرفەتی جێگیربوون لە ناوەندەکانی گەشە و پڕۆسەی بەبازاڕکردن و بازرگانیکردنی دەستکەوتە توێژینەوەییەکان ناسێندران. ئەم بەشەی دانیشتنەکە دەرفەتێکی بۆ ئاشنابوونی ئەندامانی دەستەی زانستی لەگەڵ ڕێڕەوی گۆڕینی بیرۆکە زانستییەکان بۆ بەرهەم و خزمەتگوزارییە کارپێکراوەکان و سوودوەرگرتن لە پاڵپشتییەکانی زانکۆ لە قۆناغە جیاوازەکانی پەرەپێدانی کاروباردا ڕەخساند.

بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی ئاشناکردنی ئەندامانی دەستەی زانستی و توێژەرانی کۆلێژی سەرچاوە سروشتییەکان بوو بە دەرفەتە بەردەستەکان بۆ پەرەپێدانی کارسازیی زانکۆیی، پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، و ڕەخساندنی زەمینەی کەڵکوەرگرتن لە تواناکانی زانکۆ لە بازرگانیکردنی دەستکەوتە توێژینەوەییەکاندا.