درەوشانەوەیەکی دیکە بۆ کچە و کوڕە وەرزشوانەکانی زانکۆی کوردستان
پێشبڕکێکانی شەترەنجی خوێندکارانی کچ و کوڕی ناوچەی ٥ی وەرزشی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای وڵات، لە ڕێکەوتی ٣ و ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ بە میوانداریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو. ئەم پێشبڕکێیانە لە سێ بەشی بێری (Blitz) و خێرا (Rapid) بە شێوەی تاکەکەسی و بەشی کلاسیک بە شێوەی تیم، بە بەشداریی زانکۆکانی کوردستان، ڕازی کرماشان، فەرهەنگیانی لوڕستان و فەرهەنگیانی ئیلام ئەنجام درا.
لە کۆتایی ئەم خولەی پێشبڕکێکاندا، خوێندکارانی کچ لە بەشی تیمدا توانییان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن. لە بەشی تاکەکەسییشدا، خاتوو ژینا پویندە لە هەردوو بەشی خێرا و بێریدا پلەی یەکەم و خاتوو کانی حیسامی لە بەشی بێریدا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
ناوەکانی تیمی خوێندکارانی کچ:
- ژینا پویندە، کانی حیسامی، سوها زەرپۆش و تینا وەکیلی بە ڕاهێنەرایەتی خاتوو ئەسرا ئەحمەدیاری.
خوێندکارانی کوڕیش توانییان پلەی دووەمی تیم بەدەست بهێنن. لە بەشی تاکەکەسی و لە جۆری خێرادا، بەڕێز رائێف زەندکەریمی پلەی یەکەم و بەڕێز موبین فەتحیان پلەی دووەمی بەدەست هێنا. هەروەها لە جۆری بێریدا، موبین فەتحیان پلەی یەکەم و محەممەد پارسا ئەوەیسی پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
ناوەکانی تیمی خوێندکارانی کوڕ:
- رائێف زەندکەریمی، موبین فەتحیان، محەممەد پارسا ئەوەیسی و ماهان مەعنەوی بە ڕاهێنەرایەتی بەڕێز هێمن فەتحی.
شایانی باسە کە پلە یەکەمەکان مافی بەشداریکردنیان لە حەڤدەیەمین ئۆڵۆمپیادی خوێندکارانی وڵات بەدەست هێناوە.
