15 07 2026

دووەمین بانگەوازی وەرگرتنی بێ تاقیکردنەوەی بەهرەمەندە درەوشاوەکان بە شێوازی مامۆستاتەوەر لە زانکۆی کوردستان بۆ قۆناغی دکتۆرا، ساڵی خوێندنی ١٤٠٥-١٤٠٦

زانکۆی کوردستان لە پێناو جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی پشتگیریکردن لە خوێندکارانی باڵا بۆ چوونە ناو قۆناغەکانی ماستەر و دکتۆرا، بە پشتبەستن بە "ئاییننامەی وەرگرتنی بێ تاقیکردنەوەی بەهرەمەندە درەوشاوەکان بە شێوازی مامۆستاتەوەر" (ڕێنمایی ژمارە ٢/٣٧٩٦٠٢ ڕێکەوتی ١٨/١٢/١٤٠١) و "ئاییننامەی وەرگرتنی بێ تاقیکردنەوەی بەهرەمەندە درەوشاوەکان" (ڕێنمایی ژمارە ٢/٣٠٧٨٦٢ ڕێکەوتی ١٧/١٠/١٤٠١ی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا)، لە نێوان هەڵبژێردراوە زانستییە خاوەن مەرجەکانی زانکۆی کوردستان و زانکۆکانی دیکە، بۆ قۆناغی دکتۆرا و تەنیا بۆ ئەو بابەتەی کە لە لایەن مامۆستای ڕێبەرەوە پێشنیار کراوە، بۆ نیوەساڵی یەکەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٥-١٤٠٦ خوێندکار وەردەگرێت.

ناوی مامۆستای وەرگر (ڕێبەر)

بەشی خوێندن بابەت قۆناغ

سەلاحەدین مەولانایی

تەلارسازی دووبارە بونیادنانەوەی داهێنەرانە لە پێکهاتەی تەلارسازیی ناوەندی مێژوویی شاری سنە دکتۆرا