19 09 2026

دوو کۆمپانیای تەکنەلۆژیی زانکۆی کوردستان بوونە زانست‌بنیات

دوو کۆمپانیای تەکنەلۆژیی "بێهساز مەواد هایا" و "نوئاڤەرانی ئێنێرژی سەبزی ئاژمان" لە کۆمەڵەی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی زانکۆی کوردستان، وەک کۆمپانیای زانست‌بنیات ناسێنران.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ کۆمپانیای "بێهساز مەواد هایا" بە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکاریی دکتۆر ئارمان حەسەنی و کۆمپانیای "نوئاڤەرانی ئێنێرژی سەبزی ئاژمان" بە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکاریی دکتۆر مەنسوور لەهوونیان، سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی ناونیشانی زانست‌بنیات.

زانست‌بنیات‌بوونی ئەم دوو کۆمپانیایە کە بەرهەمی هەوڵ، پسپۆڕی و کۆڵنەدانی تیمە تەکنەلۆژییەکانە، هەنگاوێکی پڕبایەخە لە ڕەوتی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا، بەبازرگانیکردنی دەستکەوتە زانستییەکان و هەنگاونان بەرەو ئابوورییەکی زانست‌بنیات.

بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدانی کارسازی، ناوەندەکانی گەشە و داهێنانی زانکۆی کوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە بەنرخە لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار و ئەندامانی تیمە تەکنەلۆژییەکان دەکات و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازییان بۆ دەخوازێت لە ڕێڕەوی پەرەپێدانی بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان، پەرەپێدانی بازاڕ و خولقاندنی بەهادا.