دەستپێکردنەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئامێرەکانی FESEM و CHNS لە تاقیگەی ناوەندیی زانکۆی کوردستان
بەپێی ڕاگەیەندراوی تاقیگەی ناوەندیی زانکۆی کوردستان، ئامێرەکانی مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنیی سکانەر (FESEM) و شیکەرەوەی ڕەگەزیی CHNS دوای ئەنجامدانی قۆناغەکانی چاککردنەوە، سێرڤیس، کالیبراسیۆن و دڵنیابوونەوە لە کارکردنی گونجاو، دووبارە گەڕانەوە بۆ خولی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ ئەم ئامێرانە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییە توێژینەوەییەکان، ئێستا ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ئەندامانی دەستەی زانستی، توێژەران، خوێندکاران، ناوەندەکانی توێژینەوە، پیشەسازییەکان و داواکارانی دیکە.
تاقیگەی ناوەندیی زانکۆی کوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە دەستپێکردنەوەی چالاکیی ئەم ئامێرانە، دەرفەتی پشتگیریکردن لە پڕۆژە توێژینەوەییەکان، نامەکانی ماستەر و تێزی دکتۆرا و پڕۆژە زانستییەکان ڕەخساوە.
شایانی باسە؛ تاقیگەی ناوەندیی زانکۆی کوردستان هەمیشە لە هەوڵدایە تاوەکوو لە ڕێگەی پەرەپێدان و نوێکردنەوەی ئامێرەکان، بەرزکردنەوەی کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان و کەڵک وەرگرتن لە توانای پسپۆڕان، زەمینەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تاقیگەیی ورد، خێرا و جێی متمانە بۆ کۆمەڵگەی زانستی، توێژینەوەیی و پیشەسازی دابین بکات.
لیستی خزمەتگوزارییەکانی تاقیگەی ناوەندی لە ماڵپەڕی فەرمیی زانکۆدا دەبینرێت.
