11 11 2026

بە دەرکردنی چەند فەرمانێک لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کوردستانەوە؛

سەرپەرشتیارانی نوێی بەشە فێرکارییەکانی یاسا و دارستانداری دەستنیشان کران

دکتۆر عادل سی‌وسێ‌مەردە، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، لە فەرمانی جیاوازدا سەرپەرشتیارانی نوێی بەشە فێرکارییەکانی «یاسا» و «دارستانداری»ی ئەم زانکۆیەی دەستنیشان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لەسەر بنەمای ئەم فەرمانانە، دکتۆر نگین غوڵامی وەک سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی یاسا و دکتۆر کیوومەرس محەممەدی وەک سەرپەرشتیاری بەشی فێرکاریی دارستانداریی زانکۆ دەستنیشان کران.

پێشتر، دکتۆر ئەفشین عەبدوڵڵاهی بەڕێوەبەرایەتیی بەشی فێرکاریی یاسا و دکتۆر ئەحمەد وەلی‌پوور بەڕێوەبەرایەتیی بەشی فێرکاریی دارستاندارییان لە ئەستۆ بوو.

پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ خزمەت و هەوڵەکانی بەڕێوەبەرانی پێشوو، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرپەرشتیارانی نوێی ئەم بەشە فێرکارییانە دەخوازێت.