14 07 2026

لە هەڵسەنگاندنی نیشتمانیی ناوەندەکانی فێرکردنی زمانی فارسیدا:

ناوەندی "ئەزفا"ی زانکۆی کوردستان لە هەڵسەنگاندنی جۆریی ناوەندەکانی ئەزفای سەرانسەری وڵاتدا پلەی "باش"ی بەدەست هێنا

بەپێی ڕاپۆرتێک کە سەرۆکی "کارگرووپی وەرگرتنی ئەنجومەنی باڵای بەرنامەداڕێژی و بەڕێوەبردنی کاروباری خوێندکارانی نائێرانی" ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستانی کردووە، ناوەندی ئەزفای زانکۆی کوردستان لە هەڵسەنگاندنی جۆریی ناوەندەکانی ئەزفای سەرانسەری وڵاتدا، بە بەدەستهێنانی پلەی "باش"، لە ڕیزی ناوەندە پێشەنگ و باڵاکانی وڵاتدا جێگیر بوو.

بەدەستهێنانی ئەم پلەیە کە بەرهەمی هەوڵ و کۆششی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناوەندەکەیە، نیشاندەری توانای ناوەندی ئەزفای زانکۆی کوردستانە بۆ گەشەسەندنی زیاتر و چوونە ناو ڕیزی ناوەندە چالاکەکان (پلەی زۆر باش).