10 09 2026

ڕوونکردنەوەی تەوەرە پسپۆڕییەکان و پرۆسەی دادوەریی خەڵاتی نێودەوڵەتیی "مەستوورە"

ئەمینداری زانستیی خەڵاتی نێودەوڵەتیی مەستوورە وردەکاری، تەوەرە پسپۆڕییەکان و پرۆسەی دادوەریی ئەم ڕووداوەی ڕوونکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر بەیان کەریمی بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی کاریگەریی کۆمەڵایەتیی بەرهەم و دەستکەوتەکان، سەربەخۆیی تەواوی کارگێڕیی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی براوەکاندا ڕاگەیاند.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە هەڵبژاردنی براوەکان بە شێوازێکی ورد و پسپۆڕانە ئەنجام دەدرێت، تەوەرەکانی ئەم خەڵاتەی لە چوار پۆلێنی خوارەوەدا دابەش کرد:

  • تەوەری زانستی، توێژینەوەی و تەکنەلۆژی: چالاکییە زانستییەکان، توێژینەوە بنەڕەتی و پراکتیکییەکان، داهێنان، داڕشتنی پەرتووکی سەرچاوە، مەرجەعیەتی زانستیی نێودەوڵەتی، خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی زانستی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە.

  • تەوەری کۆمەڵایەتی و کارئافەرینی: چالاکییە مەدەنییەکان، کارئافەرینی کۆمەڵایەتی و ئابووری، خزمەتگوزاریی گشتی، بەهێزکردنی ئافرەتان لە ڕەهەندە جیاوازەکاندا و ڕۆڵگێڕان لە پەرەپێدانی بەردەوامی کۆمەڵگە دەگرێتەوە.

  • تەوەری کولتووری، هونەری و ئەدەبی: تەرخانکراوە بۆ ئافراندنی بەرهەمی بەرچاوی نووسراو و فرەمیدیا، پاراستن و بەڵگەدارکردنی زمان، زاراوەکان و کەلەپووری کولتووری، و هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە کولتوورییەکان لە ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا.

  • تەوەری ئایینی، ڕێوڕەسمی و ڕەوشتی: چالاکییە زانستی و پەروەردەییەکان لە بواری زانستە ئایینییەکان، عیرفان، بڵاوکردنەوەی ڕەوشت، نزيککردنەوەی مەزهەبەکان و یەکگرتوویی ئیسلامی، پاراستنی نەریتە ڕەسەنەکان و ڕۆڵگێڕانی ڕۆحی لە کۆمەڵگەدا دەگرێتەوە.

کەریمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گرنگترین نیگەرانیی ڕێکخەرانی بە "سەربەخۆیی کرداریی خەڵاتەکە" ناوبرد. ڕوونیشیکردەوە کە لە هەڵبژاردنی کاندیدەکاندا هیچ حەز و ویستێکی کەسیی تێکەڵ ناکرێت و بابەتی دژایەتی بەرژەوەندییەکان بە وردی چاودێری دەکرێت.

بە وتەی ئەمینداری زانستیی ئەم ڕووداوە، پرۆسەی هەڵبژاردنی براوەکان چەندین قۆناغی جیاواز دەگرێتەوە کە هەموویان لە ڕێگەی کۆمیتە سەربەخۆ زانستی و ڕاوێژکارییەکان (ناوخۆیی و دەرەکی) و هەروەها کەسانی جێگەی بڕوا و متمانە لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام دەدرێن.

کەریمی لە کۆتاییدا بە دەربڕینی هیوایەک بۆ داهاتوو ڕایگەیاند: "هیواخوازین نەوەی نوێ بۆ پاراستن و پەرەپێدانی ناسنامەی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا بگەڕێنەوە بۆ خۆیان و بتوانن ئافرەتانی کاریگەر و سەرکەوتووی کورد بە باشی بناسن."