ڕێزلێنانی سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگا
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەراسەتی زانکۆی کوردستان، نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٥، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ، بەرپرسی نوێنەرایەتی ڕێبەری و بەڕێوەبەری حەراسەت؛ ڕێز لە فەرماندە باڵاکانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگا گیرا.
لە دیدارێکدا کە بەم بۆنەیەوە لە نووسینگەی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو، عادل سیوسەمەردە سەرۆکی زانکۆی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە هاوکارییە بەنرخەکانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگا لەگەڵ زانکۆ بەتایبەت لە بواری بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکاندا، ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی (فەراجا) لە دابینکردنی ئارامی بۆ خەڵک و ڕەواندنەوەی نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکانی بە گرنگ و بەرچاو وەسف کرد. هەروەها جەختی لە ئامادەیی زانکۆی کوردستان کردەوە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، هیممەتیزادە سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگا ئاماژەی بە پێگەی تایبەتی زانکۆ کرد لە چارەسەرکردنی پرسە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای زانستی. ناوبراو هاتنی پسپۆڕانەی زانکۆی کوردستانی بۆ پرسی چارەسەرکردنی گرێ ترافیکییەکانی پارێزگا بە پێویست زانی و هەواڵی پێکهێنانی کارگرووپێکی پسپۆڕی بۆ لێکۆڵینەوە لە بوارەکانی هاوکاری نێوان هەردوو لایەن ڕاگەیاند.
لە کۆتاییدا بە بەخشینی تابلۆی ڕێزلێنان، سوپاس و پێزانین ئاراستەی هیممەتیزادە (سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگا)، عەزیزی (جێگر)، زەندی (یاریدەدەری ئۆپراسیۆن) و یووسفی (سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی سنە) کرا.
